نەوا-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاویكردۆتەوە، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەئامادەبونی بریكاری وەزارەت لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان كرد.
لە وتەیەكدا وەزیری ئەوقاف رایگەیاندوە، دوای كۆتاییهێنان بە كارەكانیان حاجیان لەشاری مەدینەوە بەسەلامەتی گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەشیكردوە، كاروانی گەڕانەوەی حاجیان بەردەوامی دەبێت بەپێی خشتەیەكی رێكخراو تاوەكو 10ی حوزەیران هەمو حاجیان لەڕێگەی فڕۆكەوە دەگەڕێنەوە، بڕیاریشە1027 حاجی بە 7 گەشتی جیاواز بگەنەوە هەولێری پایتەخت.