وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئیدانەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای ئەمریكا لەخاكی كوێت و بەحرێنەوە هێرشی كردوەتە سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێران لە دورگەی هورمزو تاوەری پەیوەندییەكان لە دوورگەی قشم.
وەزارەتەكە ئیدانەی ئەو هێرشانەی كردوە كە لەلایەن سوپای ئەمریكاوە كراونەتە سەریان و رایگەیاندوە، ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە پێشێلكردنی رێككەوتنی ئاگربەستی كاتییە لەگەڵ ئەمریكا.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكردوە كە سوپای ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، خاكی كوێت و بەحرێنی بەكارهێناوە، ئەو وڵاتانەش بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، چونكە هەر وڵاتێك رێگا بدات خاك و ئاسمانەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكار بهێنرێت، ئەوا یاسای نێودەوڵەتی و بنەماكانی دراوسێیەتی پێشێلكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group