نەوا-
لەمیانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكادا بڕیارێك لەبارەی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئەو وڵاتە دژبە ئێران خرایە دەنگدانەوە.
لە دانیشتنەكەدا 215 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە بەڵێ لە بەرژەوەندی بڕیارەكە دەنگیان داو لەبەرامبەردا 208 ئەندام بە نەخێر دژی بڕیارەكە بون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، ئەوەی زانراوە چوار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە سەربە كۆمارییەكانن چونە پاڵ دیموكراتەكان و لە بەرژەوەندی بڕیارەكە دەنگیانداوە ئەمەش وەك دژایەتییەك بوە بۆ بەردەوامی شەڕ لەگەڵ ئێران، سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو پارتەكەی خاوەنی زۆرینەیە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا.