نەوا-
موحسین زەنگەنە ئەندامی كۆمسیۆنی پلان و بودجە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئێران بۆ هەركەشتییەك كە بە گەروی هورمزدا تێپەڕێت، لە یەك ملیۆن و نیو تا دوو ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.
ئاژانسەكانی ئێران لێدوانێكی موحسین زەنگەنەیان لەبارەی گەروی هورمزەوە بڵاوكردوەتەوەو لەبارەی رێگاكانی پارەدان رایگەیاندوە، شێوازی پارەدانەكە بە كاش و یان كریپتۆ و یان پێدانی كاڵا دەبێت و دوای ئەوە رێگە دەدرێت كە كەشتییەكان تێپەڕن.
ئاژانسەكانی ئێران باسیان لەوەشكردوە كە بەپێی لێدوانەكەی ئەندامی كۆمسیۆنی پلان و بودجە لە پەرلەمانی ئێران بێت داهاتی ساڵانەی ئێران لەگەروەكە دەگاتە 7.5 ملیار دۆلار.