سەرۆكی شارەوانی سلێمانی زانیاری لەسەر دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشكرا دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا تیشكی خستەسەر دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانداو رایگەیاند، زیاتر لە 23 هەزار زەوی بە ژمارەی هەوایی بەسەر فەرمانبەرانی سنوری شارەوانی سلێمانیدا دابەشكراوە لە رێگەی تیروپیشكی ئەلكترۆنییەوە، لەشارەكانی تریش زۆر بەكەمی بە ژمارەی تاپۆ كراون لەبەرئەوەی پێویستە زەوییەكان كە خاوەندارێتیان هەیەو زۆربەیان كشتوكاڵین پێویستە كوژاندنەوەی مافی بەكارهێنانی بۆ بكرێت یاخود قەرەبوی خاوەنەكانیان بكرێتەوە، ئێستا لەسلێمانی دەستكراوە بە رێكارەكانی تاپۆكردنی ئەو زەویانەی دابەشكراوە نێردراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵ و بەشێكیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانوبەرە نێردراوە تاكو ژمارەكان تۆمار بكات و ژمارە زەوییەكان بگەڕێنێتەوە.
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەبارەی چاوەڕوانی ئەو فەرمانبەرانەی كە تائێستا تیروپشكیان بۆ نەكراوە وتی،  بۆ ئەوانەی كە ماون تیمەكان بەجدی كاریان كردوە بۆ دیراسەكردن و دابینكردنی شوێنی گونجاو بۆ دابەشكردنی زەوییەكان و شوێنەكانیان بۆ دیاریكردون كە هەر لەناو ماستەرپلاندایەو نێردراوە بۆ نەخشەدانان، هەركات رێكارەكان تەواو بون بەهەمان شێوە ژمارەكان بەشێوەی تیروپشكی ئەلكترۆنی رادەگەیەنین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group