نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لەگەشەپێدانی هەڵەبجەدا ئەركێكی گرنگ و قورسیان لەسەر شانە، بەهەمو شێوەیەك پشتیوان و هاوكاریان دەبن بۆئەوەی بتوانن كارئاسانی بكەن بۆ وەبەرهێنەران و كارسازان و بازرگانان لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان.
راشیگەیاندوە، پیرۆزباییان لێ دەكات بەبۆنەی كردنەوەی بینای نوێی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە، چاوەڕێی كاری گەورەیان لێ دەكەن و دڵنیان دەتوانن لە ئاستی چاوەڕوانییەكانی خەڵكی هەڵەبجەدا بن.