بۆ كۆچی دوایی (هەڵكەوت عەزیز) بەرپرسی نوسینگەی روداو لە شاری بەغداد، رادیۆی نەوا پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو كارمەندان و كەسوكاری كرد.
بەڕێز/ بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی ئاسمانی روداو
بابەت/ پرسەنامە
بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (هەڵكەوت عەزیز) بەرپرسی نوسینگەی روداو لە شاری بەغدادمان بیست كە بە روداوی هاتوچۆ گیانی سپاردوە.
خوالێخشبو (هەڵكەوت عزیز) رۆژانە لە رێگەی شاشەی روداوەوە میوانی هەموان بو، وردبو لەگەیاندنی زانیارییە سیاسیی و ئابورییەكانیدا، ئەم كۆچەی كەلێنێكی گەورە لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت لەكاری رۆژنامەوانیدا بۆ ئاڵوگۆڕو گەیاندنی زانیاریی نوێ و ورد لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدادا.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەرو كارمەندانی كەناڵەكەتان و كەسوكاری دەكەین، لەخودای گەورە داواكارین گیانی پاكی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. هاوبەشی خەمتانین.
انا لله وانا الیه راجعون
رادیۆ نەوا
8/6/2026