وتەبێژی حكومەتی هەرێم: لیژنەیەكی هەمیشەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا پێكدەهێنرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا سێ تەوەری سەرەكی تاوتوێ كراون لەوانە پرسی نەوت، رێكخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەكان بە مۆدێرنكردنیان لە رێگەی سیستمی ئەسیكۆداوە، هەروەها پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای هەماهەنگی لەنێوان هەولێرو بەغدا.
وتیشی:بۆ چارەسەركردنی پرسەكان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان، لیژنەیەكی باڵای هەماهەنگی هەمیشەیی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی پێكدەهێنرێت، ئەم لیژنەیە هەمیشەیی دەبێت و ئامانجی تەنیا قسەكردن نییە لەسەر گرفتەكان، بەڵكو كار بۆ بەرەوپێشبردن و بەهێزكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا دەكات، حكومەتی هەرێم بەمەبەستی چارەسەركردن هەنگاوی ناوە و بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت، ئامادەی هەمو جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكە بۆ حكومەتی فیدراڵی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group