نەوا-
عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەك ساڵانی رابردو پێش دەستپێكردنی دروێنە پلانی تایبەت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیاران و ئامرازەكانیان دانراوە.
وتیشی: چەند مەفرەزەیەكی گەڕۆك لەناوچەكانی بەرگریی شارستانی راپەڕین دامەزراون تا لەو شوێنانەی زۆرترین روداو تیایاندا رودەدەن ئامادەباش بن و لە كاتی هەبونی هەر ئاگركەوتنەوەیەك زووتر بگەنە شوێنی ووداوەكە.
وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین ئاشكراشیكرد، رێنمایی پێویست بە خاوەن دەڕاسەو جوتیاران دراوەو داوایان لێكراوە سەرجەم مەرجەكانی بەرگریی شارستانی جێبەجێ بكەن، لەوانە هەبونی ئاگركوژێنەوەو تانكەری ئاو لەشوێنی كاركردن بۆئەوەی لە كاتی ئاگركەوتنەوە بتوانن كۆنتڕۆڵی بكەن تاتیمەكانی بەرگریی شارستانی دەگەنە لایان.