شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عیراق كۆدەبێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند، نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكردوە لە شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی دانا ئەحمەد مەجیدو لەمیانی دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابورییەكانی وڵات تاوتوێكراون. 
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی هەوڵە نیشتمانییە هاوسەنگەكان و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان و كاركردن بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی هاوڵاتیان لە ئاسایش و خۆشگوزەرانیدا كردوەتەوەو دوپاتی لەپێویستی بەهێزكردنی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەڕێگەی دیالۆگ و پابەندبون بەدەستورەوە كردوەتەوە.
باسیشكراوە، نزار ئامێدی جەختی لە گرنگی تەواوكردنی كابینەی حكومەت كردەوە بۆ دەستەبەركردنی باشتركردنی ئەدای حكومەت، لەلای خۆشیانەوە ئەندامانی شاندەكەی بزوتنەوەی گۆڕان پێزانینی خۆیان دەربڕیوە لەپاڵپشتیكردنی دیالۆگ لەنێوان هێزە سیاسییەكان و نزیككردنەوەی دیدگەكان لەیەكتر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group