هەڤاڵ ئەبوبەكر: داوامان لەئێران و ئەمریكا كردوە ململانێكانیان لەهەرێم یەكلایی نەكەنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەو مەترسی و هەڕەشە زۆرو جدیانەی كە ئێستا لەسەر كوردستان هەیە تەنیا بە یەكڕیزی و یەكبونی نیشتمانی دەتوانن تێیان بپەڕێنن، ئومێد دەكەن بگەنە ئەو قۆناغەی كە خەمی نیشتمان وەك ماڵی خۆیان بێت.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: لەكاتی سەردانماندا بۆ ئێران و لەكاتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان كە سەردانی پارێزگای سلێمانی كراوە جەختمان كردوەتەوە سیاسەتی لایەنەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە بەشێك نەبێت لە شەڕەی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئێمە لەگەڵ شەڕنین و هیچ كەسێك هێندەی كورد لێكەوتەو ئازارەكانی شەڕ نازانێت بۆیە داوامان لە ئەمریكاو ئێران كردوە هەرێمی كوردستان نەكەنە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ململانێكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group