ئێران بڕیاریداوە گەروی هورمز بەداخراوی بمێنێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دامەزراوەی بەڕێوەبردنی رێڕەوی ئاوی گەروی هورمز لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بڕیار دراوە بەردەوامی بدرێت بە داخستنی گەروی هورمز بەڕوی هاتوچۆی دەریاییدا.
 ئاماژە بەوەشكراوە، تاوەكو دەرچونی بڕیارێكی نوێ لەوبارەیەوە هیچ كەشتییەكی بیانی بۆی نییە بێتە ناو كەنداوەوە یان لێی بچێتە دەرەوە، داواش لە گشت كەشتییەكان دەكەن پابەندی رێنماییەكان بن بۆئەوەی روبەڕوی مەترسی نەبنەوە.
لەلایەكی ترەوە ئیبراهیم رەزایی وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندوە، بۆ گەیشتن بە هەر رێككەوتنێك پێویستە سەرەتا ئیسرائیل تەمێ بكرێت و كۆنتڕۆڵ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group