نەوا-
شاندێكی سەربازیی عیراق بەسەرۆكایەتی عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری سوپای عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.
لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی بڵاویكردوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا سوپاسالاری عیراق كورتەیەكی لەبارەی ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان خستەڕو كە لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵە بۆ بەدواداچونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و بەتایبەتی نەهێشتن و كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی سەر كۆمپانیا نەوتییەكان و بەئامانجگرتنیان .ە
راشیگەیاندوە، سوپاس و پێزانینی حكومەتی هەرێممان بۆ بەدواداچونی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ و دڵنیاییدانی بۆ پاراستن ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان دەربڕی و هەمو پشتیوانییەكیان لەمبارەیەوە نیشانداوەو جەختیان لە گرنگیی بەهێزتركردنی هاوئاهەنگیی و هاریكاریی نێوان پێشمەرگەو سوپای عیراق بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەو ئاڵنگارییە ئەمنی و سەربازییەكان كردوەتەوە.