جەی دی ڤانس: ترەمپ ئامانجی نەبوە رەزا پەهلەوی بكاتەوە بە سەرۆكی ئێران

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، هیچ كاتێك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامانجی نەبوە رەزا پەهلەوی بكاتەوە بە سەرۆكی نوێی ئێران.
جەی دی ڤانس لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، ئەنجامدانی هەر راپەڕینێك لەلایەن خەڵكی ئێرانەوە دژ بە حكومەتی ئێستای ئەو وڵاتە بڕیارێكە كە تەنها پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، ئامانجی ئەمریكا كۆتاییهێنان بوو بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لەڕێگای دیپلۆماسی یان رێگای سەربازیی، لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵاتیش  رێككەوتنی ئاشتی هەرێمییەو وڵاتانی كەنداو و ئیسرائیل و لوبنان دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group