شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، بڕیاری پێشوی حكومەتی عیراق سەبارەت بە ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا پاڵپشتیی یاسایی نییە، بۆیە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و تێگەیشتن لە دۆخی دارایی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق لە گفتوگۆدان بۆئەوەی ئەو بڕە پارەیە كەمبكرێتەوەو لێكتێگەیشتنی باش هەیە لەوبارەیەوە. 
وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاندوە، هیچ كێشەیەك لەبارەی ناردنی موچە لەلایەن بەغداوە نییە، زۆرجاریش دوای دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عیراق، موچەی هەرێمی كوردستانیش رەوانە دەكرێت، بڕیاریشە رۆژی دووشەممەی داهاتو شاندێكی هەرێمی كوردستان بگاتە بەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group