نەوا-
ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) لە راگەیەنراوێكدا سەبارەت بە دۆخی ئابوری لە سوریاو زیادبونی هەژاری و بەرزبونەوەی نرخی شتومەك بڵاویكردەوە، ئەوەی لە سوریا رودەدات تەنها دۆخێكی سەختی ئابوری نییە كە بۆ ماوەیەكی كاتی بێت و تێپەڕێت، بەڵكو دەرەنجامی سیاسەتی ئەو دەسەڵاتەیە كە دورە لە چارەسەركردن، ئەمەش وایكردوە سووریا بە گوێرەی بەرژەوەندییەكان و بە پەراوێزخراوی بمێنێتەوە.
مەسەدە راشیگەیاندوە، بەردەوامیدان بەم سیاسەتە لە بەرامبەر كۆمەڵگەدا وادەكات گەلی سوریا رو لە وڵاتانی دەرەوە بكات وەك پەنابەر كە دەبێتە هۆی لێكترازانی كۆمەڵایەتی، كاتێك چارەسەرێكی سیاسی نەبێت، دۆخی ئابوریش باش نابێت و چارەسەر نابێت.