عەبدولڕەحمان جەزائیری: هەڵمەتی دەستگیركردن بەردەوام دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هەڵمەتی دەستگیركردنی "سەرەگەورەكان" لە عێراق بەردەوام دەبێت و ناوی 64 بەرپرس دراوەتە فڕۆكەخانەكان بۆ ئەوەی رێگری لە گەشتكردنیان بكرێ.
عەبدولڕەحمان جەزائیری سەرۆكی دەستەی سیاسیی رەوتی نیشتمانیی هۆزایەتی و و سەركردە لە حەشدی دیفاع لە وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیاند، هەڵمەتی دەستگیركردنی سەرەگەورەكان بەردەوام دەبێت تاوەكو ئەو كاتەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات.
جەزائیری ئاماژەی بەوە كرد، ئۆپەراسیۆنەكان فراوانتر دەبن، بڕیارە ئەمشەویش چەند هەڵمەتێكی دیكە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە بەڕێوەبچن.
ئەو سەركردەیە هۆشداریدا لەوەی، بڕیارە ژمارەیەك سەركردەی گرووپە چەكدارەكانیش دەستگیر بكرێن، دەبێت خۆیان رادەستی دادگە بكەن، ئەگەرنا دەستگیر دەكرێن و راپێچی بەردەم یاسا دەكرێن.
عەبدولڕەحمان جەزائیری زانیاریی زیاتری لەبارەی دەستگیركراوەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ خستەڕوو كە "دیارترین ئەو كەسانەی دەستگیر كراون بریتین لە: موسەننا سامەڕایی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم و عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، هەروەها ژمارەیەك پەرلەمانتار و چوار بەڕێوەبەری گشتی و دوو راوێژكاری محەممەد شیاع سوودانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group