"بە پشتبەستن بە دانپێدانانی عەدنان جومەیلی ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیركراون"

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرچاوەیەكی باڵا، ڕایگەیاندوە، بە پشتبەستن بە دانپێدانانەكانی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت، ژمارەیەك تۆمەتبار لە دۆسیەكانی گەندەڵیدا دەستگیركراون.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە: لەسەر بنەمای دانپێدانانەكانی عەدنان جومەیلی، بریكاری وەزارەتی نەوت، ژمارەیەك تۆمەتبار لە دۆسیەكانی گەندەڵیدا دەستگیركراون". 
باس لەوەشكراوە، دەستگیركردنەكان ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كە پارێزبەندییان لەسەر هەڵگیراوە، لەگەڵ ئەو بەرپرسانە دەگرێتەوە كە ناوەكانیان لە دانپێدانانەكاندا هاتووە.
سەرچاوەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران، درێغی ناكات لە بەدواداچوون و ڕاوەدوونانی گەندەڵكاران و ئەو كەسانەی تێوەگلاون لە دەستدرێژیكردنە سەر سامانی دەوڵەت.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە شەوی رابردووەوە هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەڵمەتێكی بەرفراوانیان بۆ دەستگیركردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا و بازرگان دەستپێكردووە كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و هەڵمەتەكە تائێستاش بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group