نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدادی پایتەخت چەند لێدوانێكی گرنگی سەبارەت بە پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان تاران و بەغداد دوای كۆتایهاتنی جەنگ راگەیاند.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنفراسێكی رۆژنامەنوسی لە بەغدا رایگەیاند، كە ئەم سەردانە، یەكەم گەشتی دەرەوەی ئەوە دوای كۆتایهاتنی جەنگ، و ئامانجی یەكەمی پێشكەشكردنی سوپاس و پێزانینی باڵای تارانە بۆ حكومەت و گەلی عیراق لەبەرانبەر هەڵوێستەكان پێشووتردا.
ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەكەی پێداگرە لەسەر بەردەوامبوونی هاوكارییەكان لەگەڵ حكومەتی نوێی عیراق لە سەرجەم كایە و كەرتە جیاوازەكاندا.
عراقچی راشیگەیاند، لەگەڵ فوئاد حوسێنی هاوتا عیراقیەكەی گفتوگۆیەكی باشی سەبارەت بە پەیوەندییە ستراتیژییەكان ئەنجامداوە و هاوتاكەی لە تەواوی وردەكارییەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریكا ئاگادار كردووەتەوە.
سەبارەت بە رەوشی ناوچەكەش عێراقچی رایگەیاند، دوای لادانی بەربەستەكان، بارودۆخی گەروی هورمز دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
لە تەوەرێكی تری تایبەت و گرنگدا، وەزیری دەرەوەی ئێران پەردەی لەسەر رێكار و رێكخستنە هاتووەكان لادا و رایگەیاند، هەماهەنگی دەكەین بۆ داڕشتنی میكانیزمی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی بەخاكسپاردن تەرمی عەلی خامنەیی لە مەزارگە پیرۆزەكانی عیراقدا.