ئیسرائیل پڕۆژەبڕیارێكی تایبەت بە دانپێدانان بەجینۆسایدی ئەرمەنەكان پەسەند كرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حكومەتی ئیسرائیل بەكۆی دەنگ پڕۆژەبڕیارێكی تایبەتی بە دانپێدانانی فەرمی بە جینۆسایدی ئەرمەنەكان لەساڵی 1915 پەسەند كرد.
پڕۆژەكە بە دەستپێشخەریی گدعۆن ساعر وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە پێشكەش كراوەو لەكاتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ساعر رایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی كارێكی راست هیچ كاتێك درەنگ نییە.
رۆژنامەی هارتسی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەكردوە، بڕیارەكە وەرچەرخانێكی سیاسییە لەسیاسەتی دەرەوەو هەڵوێستی مێژویی ئیسرائیلە، بڕیارە بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، حكومەتی ئەو وڵاتە بە فەرمی پەرلەمانی وڵاتەكەی لە بڕیارەكە ئاگادار بكاتەوە بەئامانجی ئەوەی لەقۆناغی داهاتودا بخرێتە دەنگدانی گشتییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group