سەڵاحەدین بەهائەدین بۆ عەلی زەیدی: بەشانازییەوە دەڕوانینە هەنگاوە بوێرانەكەتان

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردو لە بەشێكیدا رایگەیاندوە، بەپێزانین و شانازییەوە دەرواننە ئەو هەنگاوە بوێرانەیە كە كابینەكەیان لە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاراندا دەیكات كە بە هەنگاوێكی بنەڕەتی و وەرچەرخانێكی مێژویی دادەنرێت لە كاروانی چاكسازی وگێڕانەوەی شكۆی دەوڵەت و بنیاتنانی لەسەر بنەمای دەستپاكی و دادپەروەریی.
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی راشیگەیاندوە، وڵات بەدەست یاریپێكەرانی سامانی گشتی و ئەو كەسانەی پۆستە حكومییەكانیان بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی حزبی بەكاردەهێنن دەناڵێنێت، ئەوەی لەم هەنگاوە بوێرانەیە چاوەڕوان دەكرێت سەروەری یاسا، سەلامەتی دەسەڵاتی دادوەریی، جێبەجێكردنی دادپەروەری لە راوەدونانی گەندەڵكاران و پەرۆشی بۆ دەستنەبردن بۆ مافی بێتاوانانە كە رەنگە روبەڕوی تۆمەتێك ببنەوە كە پشت بە بەڵگەی پێویست نابەستێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group