تەندروستی سلێمانی: سەركەوتنێكی دیكەی پزیشكی كۆتایی بە نەهامەتی چارەخوازێك هێنا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەدەستكەوتێكی پزیشكیی نوێدا نەشتەرگەرییەكی دەگمەنی گیرانی دەنگ بە سەركەوتویی لە سلێمانی ئەنجامدراوە.
راشیگەیاندوە، تیمە پزیشكییەكانی سەنتەری قورگ و لوت و گوێ توانیویانە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەكی تایبەت و وردەوە كۆتایی بە ناڵاندنی پێنج ساڵەی نەخۆشێك بهێنن كە بەدەست ئیفلیجی دەنگەژێیەكانیەوە دەیناڵاندو توانای قسەكردن و دەنگی سروشتیان بۆ گەڕاندەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەشیكردوە، ئەو نەخۆشە كە تەمەنی 47 ساڵ بوە پێش پێنج ساڵ لەمەوبەر نەشتەرگەریی غودەی دەرەقی بۆ كرابو بەهۆیەوە توشی ئیفلیجبونی دەنگەژێی چەپی ببو پرۆسەی نەشتەرگەرییەكە بە بەنجی خۆجێی و بەبێ بێهۆشكاری گشتی لەڕێگەی ملەوە ئەنجامدرا، لەم تەكنیكە پزیشكییەدا تیمەكە توانییان ئەو دەنگەژێیەی كە توشی ئیفلیجبون بووە نزیك بكەنەوە لە دەنگەژێیە ساغەكەی تەنیشتی تاوەكو توانای لەرینەوەو دروستكردنی دەنگی بۆ بگەڕێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group