سێنتكۆم: بۆ هاتوچۆی كەشتییەكان گەروی هورمز كراوەیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، هێزەكانیان جێگیركراون و ئامادەن بۆ دەستەبەركردنی بەردەوامی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەروی هورمز.
سێنتكۆم سەبارەت بەكردنەوەو هاتوچۆی كەشتیوانی لە گەروی هورمز راگەیانراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردوە، گەروەكە كراوەیە بەڕوی سەرجەم ئەو كەشتیانەی كە دەیانەوێت بەشێوازێكی یاسایی بەناو ئەم رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەدا تێپەڕن.
ئەم راگەیەنراوە لەكاتێكدایە پێشتر سوپای پاسداران رایگەیاندبو، گەروی هورمزیان داخستوە بەڕوی سەرجەم كەشتییە بازرگانییەكان جگە لەو كەشتیانەی كە رەزامەندی ئێران وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group