بارستە هەوایەكی فێنك روو لەناوچەكانی هەرێم دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بارستە هەوایەكی فێنك روو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەوبارەیەوە ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردوەتەوە، كاریگەرییەكانی بارستە هەواكە دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكان 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە، پاشان لەسەرەتای هەفتە تا رۆژانی 25 و 26ی مانگ كاریگەری زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزمبونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
ئەو شارەزایەی كەشناسی راشیگەیاندوە، لە هەمانكاتدا شەپۆلێكی بارانبارین و تەرزەو هەورە بروسكە وڵاتی توركیا دەگرێتەوە ئەگەری دروستبونی لافاو لەهەندێك شوێندا دەبێت، لە 28ی مانگیشەوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوەو شەپۆلێكی گەرما لەسەر ناوچەكان دەستپێدەكات بەپێی دوایین گۆڕانكارییش كاریگەری ئەو شەپۆلە لاوازتر بوە بەراورد بە گۆڕانكارییەكانی پێشتر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group