نەوا-
ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دهۆك رایگەیاند، پارێزگای دهۆك بۆتە ناوەندێكی گرنگ بۆ بەرهەمی كشتوكاڵی بەرهەمەكانیشی لە ناوخۆ، عیراق و دەرەوە ساغ دەكرێنەوە، ساڵی رابردو 2 هەزارو 300 تۆن بەرهەم رەوانەی دەرەوە كراون ئەمساڵیش ئامادەكاری دەكرێت بۆئەوەی هەناردە بكرێنەوە، ساڵبەساڵیش بەرهەمی زیاتر هەناردەی دەرەوە دەكرێت.
ئەحمەد جەمیل وتوشیەتی: جگە لەوە ئەمساڵ بەرهەمی كشتوكاڵیش لە دهۆك زۆر بوەو بەردەوام بۆ عیراق رەوانە دەكرێت، ئەمساڵ نزیكەی 110 هەزار تۆن بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ عیراق رەوانە كراوە و بەردەوامیش لە هەمو جۆرە بەرهەمەكان بۆ عێراقی رەوانە دەكەن، ئەمەش لەپێناو ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیە لە عیراق و دەرەوە.