نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك لەپارێزگای سلێمانی هۆشداری دەداتە بریكارەكانی خۆراك كە پارەی زیادە لە هاوڵاتیان وەرنەگرن.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراك لەسلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بریكارەكانی ناوشارو دەرەوەی شار ئاگادار دەكەنەوە كە دەبێت بڕی 1 هەزارو 500 دینار لە هاوڵاتی وەربگیرێت هەر بریكارێك لەو بڕە زیاتر وەربگرێت توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
هەروەها راشیگەیاندوە، سەرجەم بریكارەكان پێویستە ئاگادارینامەكانیان لە دوكانەكانیاندا هەڵبواسن و هەر هاوڵاتیەكیش لەكاتی بینینی هەر سەرپێچیەكدا دەتوانێت پەیوەندیان پێوەبكەن.