پزیشكێكی جوانكاری لوتێك لەسەر ناوچەوانی چارەخوازێك دروستدەكاتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە نەشتەرگەرییەكی ئاڵۆز و دەگمەندا لە سلێمانی، پزیشكێكی جوانكاری لوتێك لەسەر ناوچەوانی چارەخوازێك دروستدەكاتەوە.
د. دیار عەبدولواحید پزیشكی نەشتەرگەریی جوانكاری و ڕێككاری، نەشتەرگەرییەكەی ئەنجامداوە و دەڵێت، ئەو كەسە پیشەی كرێكار بووە و لە ئەنجامی بەركەوتنی بە زەبری توندی ڤۆڵتییەی كارەبا، نزیكەی 99%ـی لوتی سووتابوو و هیچ بەشێكی سەلامەتی نەمابوو.
باسی لەوەشكردوە، پاش هەڵسەنگاندنی پزیشكی، دەركەوت كە گونجاو نییە لوتەكە لە هەمان شوێنی خۆی دروستبكرێتەوە، بۆیە بڕیارماندا لەسەر ناوچاوانی دروستیبكەینەوە، بەڵام لە قۆناغی دواتردا، لوتەكە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنی ئاسایی خۆی.
هاوكات، لەبارەی هۆكاری هەڵبژاردنی ناوچاوان بۆ دروستكردنەوەی لوتەكە، ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەدا، ڕەنگی پێستی ناوچاوان هەمان ڕەنگی پێستی لوتە و لەكاتی گواستنەوەی بۆ شوێنی خۆی، هەمان ڕەنگی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group