پێشەوا هەورامانی: بەمزووانە كێشەی بەنزین چارەسەر دەكرێت

56 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا راگەیاند، كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ پرسی بەنزین دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هۆكارێكی گرانبوونی نرخی بەنزین، ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەیە، دووپاتیشی كردەوە، بەمزووانە كێشەی بەنزین چارەسەر دەكرێت. 
باسی لەوەش كرد، سەرقاڵی دروستكردنی ئەپڵیكەیشنێكین، تێیدا بەشی هاووڵاتییان لە بەنزین و گازی ماڵان دیاری دەكرێت بۆ ئەوەی كەس قوڕخكاری نەكات و هەموو كەسێك بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەشی خۆی وەربگرێت. 
هەورامانی ئاماژەی بەوەش دا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی بەنزین لەسەر هێڵە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بە زووترین كات كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group