شەپۆلی گڕەو گەرمای بەتین لەهەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەئەنجامی كاریگەری ئەو بارستە هەوایەی لە دەریای ناوەڕاستەوە ناوچەكەی گرتوەتەوە پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردو نزمتر دەبن، لە رۆژی سێشەممەوە 28/7 لەئەنجامی زیادبونی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی شەپۆلێكی گڕەو گەرما هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەگرێتەوەو پلەكانی گەرما 4 تا 5 پلە بەرزبونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەتایبەت لوتكەی كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایە لە رۆژانی 29 و 30 مانگ دەبێت كە لەگەڵیدا لەكاتەكانی نێوان نیوەڕۆ بۆ عەسر بای باشورو باشوری رۆژهەڵات بەشێوەی گڕەبا چالاك دەبێت.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە، لەگەڵ چلاكبونی گڕەكەدا رێژەی شێ زیاتر دەبێت لەگەڵ دروستبونی پەڵە هەور كە ئەمەش وا دەكات هەست بەگەرمایەكی بەتین و بێزاركەر بكرێت و پاشان كاریگەریەكانی ئەم شەپۆلە گەرمایە لە رۆژی هەینییەوە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتو كەمێك كەمدەبێتەوە .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group