گرانی و خۆپڕچەككردن دانیشتوانی ئیتاڵیای توڕە كردوە

40 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لە ژمارەیەك شاری ئیتاڵیا خۆپیشاندان ئەنجامدران، هاوكات لەڕۆمای پایتەختیش رێپێوان بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێن بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی ئاوهەوا كرا.
ئاژانسەكان بڵاویانكردەوە كە بە هەزاران كەس لە ژمارەیەك شاری ئیتاڵیا لەنێویاندا شاری میلانۆ كە دوەم گەورەترین شاری وڵاتەكەیە رژاونەتە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان كردوەو چەندین داواكاریان روبەڕوی دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان كردوەتەوە. 
زیاتر رونكراوەتەوە كە خۆپیشاندەران بەدروشمی (ماندون، بەڵام هێندەش بەهێزن كە بتوانن گۆڕانكاری بكەن) خۆپیشاندانیان كردوە تیایدا ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە گرانی بژێوی ژیان، سیاسەتەكانی خۆپڕچەككردن و هەڵوێستەكانی حكومەتی ئیتاڵیا دەربڕیوەو بۆ دەربڕینی پاڵپشتیش بۆ فەڵەستینییەكان ئاڵاكانی فەڵەستینیان بەرزكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group