نەوا-
شۆخان حەسیب ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عیراق لە قۆناغێكی وەرچەرخانی گرنگدایە لەڕووی چاودێریی گشتی و ستراتیژیی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم واقیعە نوێیەو هەنگاوەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە ناو دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
وتیشی: بە دوو هۆكار دەگەڕێنەوە یەكەمیان پەیوەندیی بە وەڵامدانەوەی داواكاریی بەردەوامی خەڵك و لایەنگرانیانەوە هەیە دوەمیش بریتییە لە هاودەنگی و بەرپرسیارێتیی سیاسی بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی ناو ئەنجومەن بەفەرمی داوایان لە سەركردایەتی حزبەكەیانكردوە پێكەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا كار بكەن.