"هەمو ئامادەكارییەك بۆ دابەشكردنی موچەی هەرێمی كوردستان كراوە"

3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان هەمو ئامادەكارییەكانی تەواوكردوە بۆئەوەی ئەو پارەیەی لە بەغداوە رەوانە دەكرێت بەپێی خشتەی دیاریكراوی وەزارەتی دارایی دابەشبكرێت.
ئەو سەرچاوەیە بە كەناڵ كوردستان 24ی راگەیاندوە، پێشبێنی دەكەن بەغدا هەر وەكو مانگی پێشو بە لێدەركردنی 120 ملیار دیناربەشێوەیە مەقاسە، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات، ئەوەی هەیە لای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو برە دیاریكراوەی داهاتی ناوخۆیە كە بۆ نەسرییەو گرێبەستەكان و خەرجی رۆژانەیە هەركات موچە نێردرا لە داهاتی ناوخۆ 120 ملیارەكە پڕ دەكرێتەوە، چاوەروان دەكرێت سەرەتای هەفتە دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عیراق بكرێت و هەر لەو هەفتەیەشدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group