حەج و عومرە: زیاتر لە 80 هەزار كەس ناویان بۆ چوونە حەج تۆمار كردووە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 8ی ئاب لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، تاوەكو ئەمڕۆ زیاتر لە 68 هەزار فۆرم پڕكراونەتەوە، بەگشتی، ژمارەی ئەو كەسانە دەگاتە زیاتر لە 80 هەزار كەس كە دەیانەوێ ساڵی داهاتوو بچنە حەج.
ئاماژەی بەوەشدا، جاری یەكەم كە پێنج رۆژ كاتەكە درێژكرایەوە بۆ ئەوە بوو هەركەس نەیتوانی بێت ناوی تۆمار بكات، دەرفەتێكی دیكەی پێ بدرێ، ئێستا هیچ بڕیارێك نییە كاتەكە درێژ بكرێتەوە و 10ـی ئاب دوایین رۆژ دەبێت.
وتەبێژی حەجی عومرە دەڵێت، لە دوای راگرتنی ناوتۆماركردن و كارە كارگێڕییەكان، بە زووترین كات ناوی ئەوكەسانە ئاشكرا دەكەن ساڵی داهاتوو دەچنە حەج.