نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی هاتووچۆ لە گەروی هورمز بەستراوەتەوە بە قبووڵكردنی سەرجەم مەرجەكانی تاران لەلایەن ئەمریكاوە.
لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی 'ئەكسیۆس' سەبارەت بە داواكارییەكانی ئێران رایگەیاند، ئێمە بە هێمنییەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتەكەدا دەكەین و دانوستاندنێكی سنووردارمان لەگەڵدا دەكەن، وتیشی، تەنها چاودێری ئێران دەكەین لە سایەی ئەو هەڵاوسانە ئابورییە گەورەیەی تێیكەوتووە و نەبوونی هیچ داراییەك لە بەردەستیاندا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو گۆشەگیری و گەمارۆیەی لە تەمموزی رابردووەوە ئەمریكا خستوویەتییە سەر بەندەرەكانی ئێران، قەیرانی ئابوریی تاران قوڵتر بووەتەوە.
وتیشی: بابەتەكە چارەسەر دەبێت، هەروەها ئەمەی رودەدات زۆر لە یاری شەترەنج دەچێت.