پلانێكی ستراتیژی نوێی بۆ هەمەجۆركردنی ڕێڕەوەكانی هەناردەی نەوت دانراوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عێراق پلانێكی ستراتیژی نوێی بۆ هەمەجۆركردنی ڕێڕەوەكانی هەناردەی نەوت داناوە كە پشت بە تەنها بەندەری باشوور نابەستێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، نەسیر عەزیز بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، كە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی بەسرە و نوێنەرانی كۆمپانیاكانی نەوتی باكوور و نەوتی میسان و كۆمپانیای سۆمۆ ئامادە بوون، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕێكی نوێی بۆری نەوت.
باس لەوەشكراوە، ئەم پڕۆژەیە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ پاڵپشتی و بەهێزكردنی هەناردەی نەوتی عێراق و دروستكردنی دەروازەی نوێ جگە لە دەروازە سەرەكییەكەی باشوور، ئەمەش وا دەكات سیستەمی هەناردەكردن ئاسانتر بێت و بژاردەی زیاتری لەبەردەستدا بێت بۆ گەیشتن بە بازاڕەكانی جیهان.
بەپێی پلانەكە، پڕۆژەكە لە دوو ڕێڕەوی سەرەكی پێكدێت، ڕێڕەوی یەكەم: بەسرە – حەدیسە – پێشابوور، وە هەروەها، ڕێڕەوی دووەم: حەدیسە – بانیاس.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group