ئاماری پسوڵەی پرۆژەی روناكی بڵاوكرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاماری پسوڵەی مانگی شەشی پرۆژەی روناكی بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكە نیوەی هاوبەشانی پرۆژەكە كەمتر لە 34 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی كارەبا بڵاویكردوەتەوە، داتای پسوڵەكانی مانگی شەش لە چوارچێوەی پرۆژەی روناكی ئامادە كراون و زۆرینەی هاوڵاتیان ماوەی خولی پسوڵەكەیان نزیكەی 43 رۆژ بوە، لەم خولەدا كێشەی پسوڵەی سفر بۆ بەشێكی زۆری هاوبەشان چارەسەركراوەو ئەوانەی دیكەش لەخولەكانی داهاتودا چارەسەر دەكرێن.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كارەبا، 80%ی هاوڵاتیان بەتایبەتی كەمدەرامەتان بەردەوام پارەیەكی كەمتر لە جاران دەدەن بەراورد بەو بڕە پارەیەی پێشتر بۆ كارەبای موەلیدەو كارەبای نیشتمانی خەرجیان دەكرد، ئێستا زیاتر لە 90%ی ئەو هاوڵاتیانەی كەوتونەتە ناو پرۆژەكە كارەبای 24 كاتژمێریان بۆ دابینكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group