لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیركران

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە بڕی چوار ملیۆن دینار و پێنج هەزار دۆلاری ئەمریكییان لە هاووڵاتییەك دزیبوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای سكاڵای هاووڵاتییەكە، بە بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستیپێكرد و توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
باسی لەوەشكرد، لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر بەشێكی پارە دزراوەكەدا گیراوە و بەشەكەی تریشی لەلایەن تۆمەتبارانەوە بۆ كڕینی ماتۆڕسكیل و كەلوپەلی تر خەرجكرابوو.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی و بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group