نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكەن كە نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی سەرۆكی ئاژانسی پاراستنیان كردە ئامانج، ئەم هێرشانە بە تەواوی رەتكراوەو پەرەسەندنی مەترسیدارن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا داواشی لەحكومەتی فیدراڵ كردوە بەرپرسیارێتی و پابەندیی دەستوریی خۆی لەپاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بكات بۆ دوبارەنەبونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.
ئاماژەشیكردوە، پاراستنی سەروەریی، ئاسایش و سەقامگیریی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشەو هەموان دەبێت كار بۆ ئارامكردنەوەو نەهێشتنی گرژییەكان بكەن.