نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا ئیدانەی بەئامانجگرتنی نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردو رایگەیاند، بەئامانجگرتنی نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە توندترین شێوە ئیدانە دەكەن، هەڵوێستی هەرێم لەدەستپێكی شەڕو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە زۆر رون و راشكاوانەو ئاشتیخوازانە بوە.
قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی: ئەم جۆرە هێرشانە نەك تەنها رێزنەگرتنە لە هەڵوێست و رۆڵی ئاشتیخوازانەی هەرێمی كوردستان، بەڵكو پێشێلكردنێكی مەترسیداری سەروەریی عیراقە.