دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی تەمموز دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی بڵاویكردەوە: بڕی 830 ملیار و 782 ملیۆن دینار وەك تەمویلی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق.
ئاماژەشیكردوە، هاوشێوەی مانگەكانی رابردو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی تەممووز لەكۆی گشتیی تەمویلی موچەكە بڕیوە، هاوكات زیاتر لە سێ ملیار دینار نەنێردراوە كە تایبەتە بە پڕكردنەوەی شایستەی موچەی مانگەكانی رابردوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، دوای تەواوكردنی رێكارەكان و وەرگرتنی پارەكە بەشێوەی كاش دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی تەمموز دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group