نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا بارەگای بارزانیی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیەی كرد كە كرایە سەر نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.
بارەگای بارزانی لەبەشێكی راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، هێرشەكە لە دیوی سنوری ئێرانەوە كراوەتە سەر نوسینگەی سەرۆك وەزیران و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبوە لەم شەڕو گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە.
راشیگەیاندوە، ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە كە هیچ بیانویەك هەڵناگرن هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، بە دڵنیاییەوە بەكارهێنانی درۆن و موشەك چارەسەری كێشەكان ناكات.