نەوا-
سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەركۆنەی هێرشەكان دەكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ سێشەمممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.
هەر لە پەیوەندییەكەدا، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكەی سەر نوسینگەی تایبەتی سەرۆكی حكومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی كرد و باسی لەوەكرد، ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك قبوڵكراو نین.
لای خۆشیەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاسی پەیوەندیی و بەدواداچونی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵی كرد و جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە.