سوپای پاسداران: بە توندی وەڵامی هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەك دەدەینەوە كە ئێران بكاتە ئامانج

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران بەڵێنیدا بە توندی و یەكلاكەرەوە وەڵامی هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەك بداتەوە كە ئێران بكاتە ئامانج.
بە بۆنەی ساڵڕۆژی گەڕانەوەی زیندانیانی ئێرانی ئازادكراو لە زیندانەكانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە سوپای پاسداران لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەردەوام دەبن، لە هەلومەرجی ئێستادا، بۆ ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی قەڵاكانی شۆڕش، جەختیشیكردەوە كە ئەمە بە هەماهەنگی لەگەڵ باقی هێزە چەكدارەكانی ئێران دێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، هێزەكانیان بە هەمو هێز و ئامادەیی خۆیانەوە كار بۆ پاراستنی سەلامەتی خاكی ئێران و سەربەخۆیی وڵات و كەرامەت و بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان دەكەن، بەشێوازی توند و یەكلاكەرەوە وەڵامی هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەك دەدەنەوە.
ئاشكراشیكرد، هێزەكانی ئێران بەپێی ستراتیژێك لەسەر بنەمای زۆرترین ڕێگری و ئۆپەراسیۆنی هێرشبەری بەهێز مامەڵە دەكەن، ئەمەش پەیامێكە بۆ هەموان كە ڕەنگە هەڕەشە یان هێرش بكەنە سەر ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group