زانیارییەكانی ئیسرائیل لەبارەی جموجوڵی توركیا هەڵە بوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرەو نوێنەری ئەو وڵاتە بۆ كاروباری سوریاو عیراق رایگەیاند، زانیارییەكانی ئیسرائیل لەبارەی گواستنەوەی هێزەكانی توركیا بۆ بنكەیەكی سوریا هەڵە بوە.
تۆم باراك راشیگەیاندوە، هۆكاری سەرەكی لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیل نازانرێت، بەڵام تەلئەبیب زانیاری ئەوەی پێگەیشتوە كە توركیا ئەگەری ئەوەی هەیە خەریكی گواستنەوەی كەلوپەل و هێزەكانی سەربازیی خۆی بێت بۆ بنكەكەی سوریاو ئەم زانیارییانەی بە واشنتۆنیش راگەیاندوە.
باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرە راشیگەیاندوە كە ئەمریكا ئەم بانگەشەیەی تاوتوێكردوەو دوای راوێژ لەگەڵ دامەزراوە هەواڵگرییەكان گەیشتوەتە ئەو ئاكامەی كە ئەم زانیارییانە هەڵە بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group