وەزارەتی ناوخۆ چەندین رێنمایی بۆ سەلامەتی گشتی دەركرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رێنماییەكی تایبەتی بە جێبەجێكردنی رێبەری سەلامەتی گشتی دەركرد كە ئامانج لێی چەسپاندنی ستانداردە جیهانییەكانی سەلامەتی و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیانە.
بەگوێرەی رێنماییەكەی وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەت و چەندین لیژنەی لاوەكی لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان پێكدەهێنرێن بۆ چاودێریكردن و جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی، هەروەها پڕۆژەكان لە قۆناغی نەخشەسازی، دروستكردن و دوای تەواوبون پابەند دەكرێن بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی و ساڵانە چوارجار پشكنینی خولییان بۆ دەكرێت.
بەشێوەیەكی گشتی رێنماییەكەی وەزارەتی ناوخۆ سەلامەتی سوتەمەنی و گاز، گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەكان، كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبون هەروەها  تیمەكانی پاراستن دەگرێتەوەو لەدوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group