لیستی مووچەی مانگی ئاب رادەستی بەغدا كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی  مانگی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی  مانگی تەمووزی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرد
ئەمڕۆ یەكشەممە  23ی ئاب  تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرد.
هاوكات لەگەڵ لیستی مووچەكەدا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەكانی (مانگی تەمووزی 2026) ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، بە ئامانجی وردبینیكردن و خێراكردنی پڕۆسەی دابینكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group