"ئامانجی ئەمریكا رێگریكردنە لە گەیشتنی ئێران بە چەكی ناوكی"

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمیكا لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردوە، ئامانجی سەرەكی و بنەڕەتیی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگریكردنە لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەكی ناوكی، وڵاتەكەی خاوەنی چەندین ئامرازی جیاوازە بۆ روبەڕوبونەوەی ئێران كە هەندێكیان بڕیارپێدراو و یەكلاكەرەوەن و هەندێكی تریشیان ئابورین.
ڤانس ئەوەشی راگەیاند، سەبارەت بە فشارە ئابوریەكان یەكێك لە بەهێزترین ئامرازەكانی بەردەستیان بۆ روبەڕوبونەوەی تاران نەهێشتنی دەستكەوتە ئابوریەكان و ناچاركردنی ئێرانە بە باجدانی سەخت لە بەرامبەر هەوڵەكانی بۆ تێكدانی بازرگانیی نەوت و گاز لە ناوچەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group