وەزیری نەوتی عیراق: مافی فەرمانبەران پارێزراوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باسم محەمەد عەبادی وەزیری نەوتی عیراق لەلێدوانێكدا رایگەیاند، بەمزوانە بڕێكی دیكەی بەنزین دەگاتە عیراق و ئەو كەمبونەوە كاتییەی لەماوەی رابردودا دروستبوە چارەسەر دەكرێت. 
وەزارەتی نەوت لە راگەیەنراوێكدا لێدوانێكی وەزیری نەوتی بڵاوكردەوە كە لە كۆبونەوەیەكدا بەمەبەستی دابینكردنی نەوت و پاراستنی سەقامگیریی بازاڕ ئەنجامیداوەو رایگەیاندوە، تێكڕای بەكارهێنانی بەنزین رۆژانە دەگاتە نزیكەی 33 ملیۆن لیتر، بەڵام لە كاتی دروستبونی دڵەڕاوكێ لای هاوڵاتیان ئەو رێژەیە بۆ نزیكەی 38 ملیۆن لیتر لە رۆژێكدا بەرزدەبێتەوە.
وەزیری نەوت وتوشیەتی: لێكەوتە ئابورییەكان هیچ كاریگەریەكیان لەسەر شایستە داراییەكانی فەرمانبەران نابێت و مافەكانیان پارێزراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group