بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئاشكرا كرد

5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەناز رەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد، لەسەرەتای دەستبەكاربونیەوە رایگەیاندوە كە تەنها چوار ساڵ لەم پۆستەدا دەمێنێەوە، لەسەر بەڵێنی خۆی دوای چوار ساڵ و یەك مانگ و شەش رۆژ دەستلەكاردەكێشێتەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: هیوادارە ئەو كەسەی شوێنی دەگرێتەوە كادرێكی هەڵقوڵاوی ناو پەروەردە بێت و داوای مافە رەواكان بكات و لە كێشەو گیروگرفتی مامۆستایان و خوێندكاران تێبگات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group