بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەوامی ئێواران زیاد دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغییەكانی ماوەی ڕابردوو، بڕیاری داوە بە شێوەیەكی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ ڕێكخستنی و ڕاییكردنی مامەڵەكانی هاووڵاتییان دەستپێبكات.
بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیندراوێكدا ئاشكرایكردوە، وەرگرتنی كۆدی نۆرەگرتن هەمان شێوەی پێشووە و لە ڕۆژانی شەممە، كاتژمێر 7ی ئێوارە دەبێت، داواكار دەتوانێت خۆی دیاری بكات كە بەیانیان یان ئێواران سەردانی بەشی مۆڵەت بكات.
ئاماژە بەوەشدراوە، بۆ ئەم هەفتەیە تەنیا لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ڕێكەوتی 7/9/ و 8/9 شەفتی ئێواران بەردەست دەبێت.
لە هەمان كاتدا، شەفتی بەیانیان لە ڕۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە وەك پێشتر بەردەوام دەبێت و مامەڵەكانی هاووڵاتییان ڕایی دەكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی روونیشیكردەوە، ئەو هاووڵاتییانەی بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە شەفتی ئێوارانیان هەڵبژاردووە، پێویستە لە كاتژمێر 1:30ی پاش نیوەڕۆوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامادە بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group